سەردێر

مەسرور بارزانی بۆ پێشمەرگە و مامۆستایان: كوردستان بپارێزن

خەڵك

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان داو لە مامۆستایان دەكات ڤاكسین وەربگرن و كوردستان بپارێزن.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی:”كار دەكەین بۆ ئەوەی ھەموو مامۆستایان ڤاكسین وەربگرن، پێش دەستپێكردنەوەی قوتابخانە”.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشداوە:”ژمارەیەكی زیاتری سەنتەری پێدانی ڤاكسین بۆ پێشمەرگە دەكەینەوە”.

سەرۆكی حكومەتی ھەرێم دەشڵێت:”كوردستان بپارێزن، ڤاكسین وەربگرن”.