سەردێر

فاروقی مەلا مستەفا: ئێمە دوورین لە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی

خەڵك-
فاروق مەلا مستەفا وەبەرهەمهێنانی ناسراوی كوردستان ڕایدەگەیەنێت كە ئەوان ” دوورین لە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی”.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن مەكتەبی فاروقی مەلا مستەفاوە بڵاوكرایەوە” لەچەند میدیایەكی كوردی و عەرەبی بڵاوكراوەتەوە كە چوار دەوری مەكتەبەكەی كاك (فاروقی مەلا مستەفا) لە كۆمپانیای ئاسیا گیراوەو فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێك بهێنرێت. لێرەوە رایدەگەیەنین، هەموو ئەو هەواڵ و بڵاوكراوانە دوورن لە راستیەوەو بەشێوەی ئاسایی كاروبارەكانمان بەڕێوە دەچێت”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا فاروقی مەلا مستەفا سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ دەڵێت”لێرەوە بە هەموو لایەكی رادەگەیەنن ئێمە دوورین لە ململانێی لایەنە سیاسیەكانی ئێستای سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمی كوردستان بە گشتی، وە دورین لە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی. ئێمە لە كاروباری حزبایەتی لە هەرێمی كوردستاندا سەربەخۆین”.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

لەچەند میدیایەكی كوردی و عەرەبی بڵاوكراوەتەوە كە چوار دەوری مەكتەبەكەی كاك (فاروقی مەلا مستەفا) لە كۆمپانیای ئاسیا گیراوەو فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێك بهێنرێت.
لێرەوە رایدەگەیەنین، هەموو ئەو هەواڵ و بڵاوكراوانە دوورن لە راستیەوەو بەشێوەی ئاسایی كاروبارەكانمان بەڕێوە دەچێت، ئەو كێشەو ململانێیانەی كە روو دەدەن هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكانمان نابێت.
لێرەوە بە هەموو لایەكی رادەگەیەنن ئێمە دوورین لە ململانێی لایەنە سیاسیەكانی ئێستای سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمی كوردستان بە گشتی، وە دورین لە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی.
ئێمە لە كاروباری حزبایەتی لە هەرێمی كوردستاندا سەربەخۆین.