سەردێر

پارتی دەگەڕێتەوە بۆ كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان

خەڵك-
وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی پێشووی عیراق، گەڕانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت،  ئاماژە بە دەستپێكردنەوەی چالاكی سیاسی پارتەكەش دەكات لەو ناوچانە.

پەنگین ڕێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی پێشووی عیراق لەسەر پشكی پارتی، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”بەمزوانە پارتی دیموكراتی كوردستان، دەگەڕێتەوە ناوچە جێناكۆكەكان لە كەركوك و نەینەوا و خورماتوو و دیالە، گەڕانەوەكەش بە ڕێكەوتنە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ و ئیدارە خۆجێییەكان و پارتی لەماوەكانی داهاتوودا چالاكییە سیاسییەكانی لەو ناوچانە، وەك هەموو حزب و هێزە سیاسییەكانی تر دەستپێدەكات”.

بە وتەی ڕێكانی”ڕێكەوتنی گەڕانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەو ناوچانە كاریی پێدەكرێت و لەچاوەڕوانی تەواوبوونی ڕێكارە لۆجستییەكانن بۆ گەڕانەوە”، ئاماژەی بە بوونی هەندێك لایەنی سیاسیش كرد كە بە بۆچوونی ئەو “لەبەر چەند هۆكارێك ئاستەنگ لەبەردەم گەڕانەوەی پارتی بۆ ناوچە جێناكۆكەكان دروست دەكەن”