سەردێر

بەرازیل و ئەرجەنتین بردیانەوە و مێسی و نیماریش ژمارەی پێوانەییان تۆماركرد

 

خەڵك-

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە 3 گۆڵی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەكە، توانی لە هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بباتەوە و لەگەڵ بەرازیلدا لە ڕیزبەندی هەڵبژاردەكانی ئەمریكابی باشووردا خۆی ببینێتەوە كە لەئێستادا لەكێبڕكێدان بۆ گەیشتن بە مۆندیالی قەتەر 2022.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە دوو یاریی گرنگدا لە چوارچێوەی پالاوتنی سەركەوتن بۆ جامی جیهانی 2022، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە ئەنجامی 1-0 لە هەڵبژاردەی بۆلیڤیای بردەوە و هەڵبژاردەی بەرازیلیش توانى بەئەنجامی 2-0 لە هەڵبژاردەی پیرۆ بباتەوە.

ئەرجەنتین توانی بە 3 گۆڵی سەرنجڕاكێشی مێسی، بردنەوە مسۆگەر بكات و یارییەكە بەو ئەنجامە كۆتایی پێبێنێت، هەڵبژاردەی بەرازیلیش بە هەمان شێوە توانى لەڕێی تۆماركردنی دوو گۆڵ لە ڕێگەی ئیڤرتون ڕیبیرۆ لە خولەكی 14 و نیمار لە خولەكی 40ی گێمی یەكەمی یارییەكەدا، پیرۆ تێبپەڕێنێت.

نیمار بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە، بووە گۆڵكاریی مێژوویی هەلبژاردەی سلیساو كە ژمارەی گۆڵەكانی گەیشتە 12 گۆڵ و توانی رۆماریۆ تێبپەڕێنێت، لیۆنێل مێسیش ژمارەی گۆڵەكانی گەیشتە 79 گۆڵ و توانى پێلێ تێبپەڕێنێت یەكسانە وەك باشترین گۆڵكار لە ئەمریكای باشوور.