سەردێر

مەترسی هەیە سلێمانی بێ‌ كارەبا بێت

خەڵك-
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕیدەگەیەنێت، ماوەیەكە گروپێك هەڵدەستن بە دزینی ئاسنی ئەو تاوەرانەی كارەبا بۆ سلێمانی و گەرمیان دەگوازنەوە و مەترسی كەوتنی تاوەرەكان و بێ كارەبایی گەرمیان و سلێمانی هەیە،لەسەر ئەو بابەتەش چەند كەسێك دەستگیركراون.

سالار حوسامەدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند”كۆمەڵێك كەس لە سنوری ناوچەی سەنگاو هەستاون بە دزینی ئاسنی ئەو تاوەرانەی كارەبا بۆ سلێمانی و گەرمیان دەگوازنەوە، زیانە ماددییەكانی ئەو كارەش بە 200 ملیۆن دینار دەخەمڵێنترێن و نیوەی سلێمانی و گەرمیان بێ كارەبا دەبن”.

بە وتەی سالار حوسامەدین”بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەكە، توانراوە چەند كەسكێكیان لێ دەستگیربكرێت، بەڵام پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان كاری زیاتر بكەن بۆ بنەبڕكردنی ئەو دیاردەیە كە تاوانێكە بەرامبەر سلێمانی و گەرمیان دەكرێت.”