سەردێر

هەپەگە:”بەهۆی هێرشی كیمیایی توركیا دوو گەریلا شەهید بوون”

خەڵك

هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایدەگەیەنێت،:”دوو گەریلایان لە ئەنجامی هێرشی گازی كیمیایی سوپای توركیا لە ناوچەی ئاڤاشینی باشووری كوردستان شەهید بوون”.
هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) كە باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند،”سوپای توركیا لە باشووری كوردستان ڕۆژانە بە ئاشكرا تاوانی شەڕ ئەنجامدەدات و بە بەكارهێنانی گازی ژەهراوی و كیمیایی هێرش دەكاتە سەر هێزەكانمان”.

هەپەگە ئاماژەی بەوەشداوە، توركیا سەرباری ئەوەی لە ماوەی نزیكەی پێنج مانگی ڕابردوودا لە شەڕی دژ بە گەریلاكانیان لە باشووری كوردستان هەموو جۆرە تەكنیكێكی شەڕی بەكارهێناوە، بەڵام گورزی تووندیان بەركەوتووە.

هەپەگە ئەوەشی خستووەتەڕوو: “ڕۆژی 26ی ئابی 2021 لە ناوچەی ئاڤاشین لە گرێ سۆر، لە ئەنجامی بەكارهێنانی گازی كیمیایی لەلایەن سوپای توركیا دوو گەریلا شەهیدبوون” و دواتر ناسنامەكانیان ئاشكرا دەكەن.