سەردێر

هەرێمی كوردستان، نزیكەی 1500 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

ڕێژەی تووشبوون لە سلێمانی بەرزە

 

خەڵك-

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماریی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا و چاكبوونەوە لە پەتاكە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ئەمارێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1491 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 2116 كەسیش چاكبوونەتەوە و 16 حاڵەتی مردنیش هەبووە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت” 10 هەزارو 812 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 391 كەس وسلێمانی 569 كەس و دهۆك 411 كەس و هەڵەبجە 41 كەس و لە گەرمیان 59 كەس و ڕاپەڕین 20 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
هەر لە ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا ئاماژە بە 16 حاڵەتی مردن كراوە بەهۆی كۆرۆناوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو كە 6 حاڵەتییان لە هەولێر و 3 حاڵەتیان لە سلێمانی و 4 حاڵەت لە دهۆك و 3 حاڵەت لە گەرمیان تۆماركراون.