سەردێر

هاتووچۆی عيراق پیادەكانیش غەرامە دەكات

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، سزای دارایی بە بڕی 25 هەزار دینار بەسەر ئەو پیادانەدا دەسەپێنێت كە بەڕێگەی خێرا و ڕێگە گشتییەكاندا دەڕۆن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، بە پشتبەستن بە ئەحكامەكانی ماددەی 47/دووەم/ لە یاسای هاتووچۆ ژمارە (8)ی ساڵی 2019، ئەم بڕیارانەمان دەركرد:
1-ڕێگە بە پیادە نادرێت لە هەموو ڕێگە خێرا و گشتییەكان بپەڕێتەوە.
2- سەرپێچیكار بە سزایەكی دارایی كە بڕەكەی (25,000) بیست و پێنج هەزار دینارە غەرامە دەكرێت، بەپێی ئەحكامەكانی ماددەی (26)ی یاسای هاتووچۆ لە یاسای هاتووچۆی ژمارە (8)ی ساڵی 2019.