سەردێر

هەردوو وەزارەتی بازرگانی هەرێم و فیدراڵ بە ئەلیكترۆنی بەیەكەوە دەبەسترێنەوە

خەڵك-
سیستم ئەلیكترۆنی نێوان هەردوو وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی بازرگانیی عیراق كاریی پێدەكرێت كە كاری یەك هەفتە دەكاتە كاریی كاتژمێر.

بەپێی ڕاگەیەنراوێك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”لە رۆژی پێنچشەممە رێكەوتی نۆی ئەیلولی2021 سیستەمی ئەلیكترۆنی خرایە كار و یەكەمین نووسراو لە نێوان وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی بازرگانیی عیراق لە رێگەی ئەلیكترۆنەوە نێردرا”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا بڵند مەحەمەد مەولود، بەرێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان رایگەیاند ووە”لەمڕۆ بە دواوە لە رێگەی سیستەمی یٔەلیكترۆنییەوە مامەڵە و كارەكان نێوان وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی بازرگانیی عیراق بە شێوەی ئەلیكترۆنی (ئۆڵاین) بەڕێوەدەچێت”.

پرۆسەی بە ئەلیكترۆنی كردنی كارەكان لەلایەن نوێنەرانی هەرێم لە بەغدا و وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و تیمی تەكنیكی وەزارەتی بازرگانیی عیراق سەرپەرشتی كراوە، سیستمەكەش لە دوای شەش مانگ تاقیكردنەوە و كاركردن بوو كە دواجار خرایەگەڕ.