سەردێر

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك بریندار بوو

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئاشكرای دەكات، كە لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك بریندار بووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ چوار شەممە لە ڕێگاری نێوار كەلار- ساڵح ئاغا، ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان (ئۆتۆمبێلكی تەكسی و ماتوڕسكیلێكی سێ تایە) ڕوویدا.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئەنجامی ڕووداوەكە لێخوڕی ماتوڕسكیلەكە بریندار بوو، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كرا.

May be an image of road