سەردێر

ناتۆ بارەگایەك لە هەولێر دەكاتەوە

خەڵك-
جۆزیپ بۆریل، نوێنەری یەكێتی ئەوروپا بۆ كاروباری دەرەوە و سیاسی و ئەمنی، خواستی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) بۆ كردنەوەی بارەگای دووەم لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت.

بۆریل لە كۆنفرانسێكی ڕۆرژنامەوانیدا ڕایگەیاند”كاریی ڕاوێژكارە سەربازییە ئەوروپاییەكان لە هەرێم بەردەوام دەبێت، بە تایبەت كە هەرێمی كوردستان ڕۆڵێكی گەورە دەبینێت لە سەقامگیریی عیراق و ناوچەكە، بۆیە خۆشحاڵ دەبین ببینین پەیوەندییەكی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە، ئێمەش كار بۆ پتەوكردنی دەكەین”.

بە وتەی بۆریل”یەكێتی ئەوروپا پابەندە بە پشتیوانی لە هەرێمی كوردستان لە بەگژداچوونەوەی داعش، چونكە دەزانیین ئەو ڕێكخراوە تائێستاش كۆتایی نەهاتووە”.

نوێنەری یەكێتی ئەوروپا دەڵێت”كاری ڕاوێژكارە سەربازییەكان لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت، لەگەڵ كردنەوەی بارەگایەكی تری ڕاوێژكارە سەربازییەكان لە هەولێر”، بەبێ‌ ئەوەی وادەیەك بۆ كردنەوەی بارەگاكە دیاریی بكات.