سەردێر

بایدن: گۆڕانی كەشوهەوا جیهانی خستووەتە مەترسییەوە

خەڵك

سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دا لە زیانەكانی زریانی ئیدیا لە ویلایەتی نیویۆرك و نیوجێرسی و كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا، بۆیە بە پێویستی دەزانێت پلانی چاكسازی ژێرخان تێبپەڕێندرێت.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە گەڕەكی كوینز لە نیویۆرك بە هاوڕێیەتی كۆمەڵێك سیاسیی رایگەیاند، میللەتی ئەمریكا و جیهان لە مەترسیدایە بەهۆی مەترسییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا، ئەمە زێدەڕۆیی نییە، ئەمە راستییە.

بایدن كە سیناتۆر چاك شۆمەر سەركردەی زۆرینەی دیموكراتی لەئەنجومەنی پیران و حاكمی ویلایەتی نیویۆرك كاسی هوچولی لەگەڵدا بوو، ئاماژەی بەوەشكرد بەڵگەی روون هەیە، گۆڕانی كەشوهەوا هەڕەشەیە لەسەر بوونی ژیان و ئابووری.

ناوبراو ئاماژەی بە پرۆژەی چاكسازی كرد لە رێگا و بان و پردەكان، بۆیە پێشنیازی دابینكردنی یەك تریلیۆن دۆلاری كرد.