سەردێر

یارییەكەی بەرشەلۆنە و ئیشبیلیە دواخرا

خەڵك-
یارییەكەی بەرشەلۆنە و ئیشبیلیە كە وابڕیار بوو لە چوارچێوەی كێبڕكێی گەڕی چواری خولی ئیسپانیا، لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو بكرێت، دواخرا.

یانە كەتەلۆنییەكە لەڕێی ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویكردەوە”یارییەكە بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای وەرزشی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و وەرزشی ئیسپانی، لەسەر خواستی یەكێتی خولی ئیسپانی (لالیگا)، دواخرا”.

ماڵپەڕەكە دەڵێت، یارییەكە دواخرا و بە هەمان شێوە یاریی ڤیاڕیاڵ و ئاڵاڤێسیش دواخرا، ئەمەش وەك هێنانەدی هاوسەنگی هەل بەهۆی بوونی ژمارەیەكی زۆری یاریزانەكانی یانەكان لە 4 هەڵبژاردەی ئەمریكای باشوور كە ڕۆژی هەینی داهاتوو، گەڕێكی نوێی پاڵەوتی سەركەوتن بۆ جامی جیهانی ئەنجام دەدەن.

ئەنجومەنی باڵای وەزشی ئيسپانی بۆ یانەكان(لالیگا) سەركەوتنی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی تێهەڵچوونەوەی دژ بە بڕیاری لیژنەی كێبڕكێكانی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانی پێشكەش كردبوو كە ڕەتیكردبۆوە دوو یارییەكە دوابخرێت.