سەردێر

كازمی: تا دوایین ڕۆژی تەمەنی حكومەت پشتیوانی لە كۆمسیۆن دەكەم

خەڵك-
مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، جەخت لەسەر پشتیوانى لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەكاتەوە، تا دوایین ڕۆژی تەمەنی حكومەت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”كازمی جەخت لەسەر پشتیوانیكردن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن دەكاتەوە، تا دوایین ڕۆژی تەمەنی حكومەت، بۆیە حكومەت بەردەوامە لە كاركردن بۆ پتەوكردنی متمانە بە هەڵبژاردن و زەمینەسازیی بۆ بەڕێوەچوونی”.

بە وتەی نازم”مافی ئەوە دراوە بە كۆمسیۆن، پشت بە دابینكردنی پێداویستییەكانی ببەستێت لەڕووی كارمەنداوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن”.

لەلایەكی ترەوە، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق وتی”وەزارەتی نیشتەجێكردن سەرپشك كراوە بۆ واژۆكردنی پرۆژەی پاڵاوتنی ئاوی دەریا لە بەسرە”.

نازم ئاماژەی بە تەرخانكردنی 3 ملیار دیناریش كرد بۆ كەربەلا، تا خزمەتگوزارییەكان لە كاتی سەردانی چلەی ئیمام حسێن، فەراهەم بكات.