سەردێر

عیراق، سلێمانی زۆرترین ژمارەی تووشبوون و مردنی بە كۆرۆنا تۆماركرد

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت 5988 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 7517 كەسیش چاكبوونەتەوە، 58 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا.


بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 37 هەزار و 789 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 5988 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە سلێمانی و بەغدا و بەسرە تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە سلێمانی 730 و لە بەغدا 959 و لە بەسرە 713 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە” لە هەولێر 536 و لە دهۆك 498 و لە كەركوك 266 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 7517 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە سلێمانی و بەغدا و هەولێر و بەسرە بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 58 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 7 حاڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراون.