سەردێر

دەست بە دابەشكردنی بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراك دەكرێت

خەڵك
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، بەشێك لە سەبەتەی خۆراكی دوەم گەیشتونە كۆگاكان و بەم نزیكانە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت .

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندووە، بەشێك لە سەبەتەی خۆراكی دووەم گەیشتونە كۆگاكانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەل و پەلی خۆراك لە شارەكانی هەرێمی كوردستان.

ئاشكراشبكردووە، دوای پشكنینیان لە تاقیگە دەست بە دابەشكردن دەكرێت، كە پێكهاتووە لە (برنج و دۆشاو و شەكر و زەیت و فاسۆلیا و ئاری نۆك و نیسك).