سەردێر

وردەكاریی نوێ‌ لەبارەی ڕاگرتنی یارییەكەی بەرازیل و ئەرجەنتین بڵاودەكرێتەوە

خەڵك-
وردەكاریی نوێ‌ لەبارەی یارییەكەی دوێنێی نێوان بەرازیل و ئەرجەنتین بڵاودەكرێتەوە كە مشتومڕێكی زۆری لە جیهاندا دروستكرد بەهۆی ڕاگرتنییەوە.

دەسەڵاتدارانی بەرازیل، بەهۆی بەشداریی یاریزانە ئەرجەنتینییەكان كە لە “وڵاتێكی سور”ەوە هاتبوون كە بەریتانیایە، لە دوای چەند خولەكێك لە دەستپێكردنی، لەناكاو یاریی كلاسیكۆی نێوان بەرازیل و ئەرجەتنینیان لە ساوپاوڵۆ ڕاگرت كە لە چوارچێوەی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی بوو.

چەند دیمەنێكی سەیر بڵاوكرانەوە كە دەسەڵاتدارانی تەندروستی دەڕژێنە نێو یاریگاكە و یارییەكە ڕادەگرن و لەگەڵ یاریزانانی ئەرجەنتین دەیكەن بە شەڕ، بەر لە ڕاوەستانی یارییەكە كە بووە مایەی سەرسوڕمانی یاریزانان.

ئەمڕۆ دوو شەممە، وردەكاریی ڕووداوەكە لە میدیاكاندا بڵاوكرایەوە و بۆچی دەسەڵاتداران لە دوای دەستپێكردنی یارییەكە هاتنەناوەوە.

سەرەتا لە درۆیەكەوە دەستیپێكرد كە لەلایەن 4 یاریزانی ئەرجەنتینەوە بوو، بۆ ڕاسپاردەكانی یەكێتی تۆپی پێی وڵاتەكە سەبارەت بە هاتنییان لە ئینگلتەرا، بەرازیلیش ئەوانەی لەو وڵاتەوە دێن دەبێت بۆ ماوەی 10 ڕۆژی تەواو كەرەنتینەیان بكات، پاشان بۆیان هەیە بچنە دەرەوە.

پێشتر یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتینی پەنای بۆ یەكێتی تۆپی پێیی بەرازیل و یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور بردبوو “كۆنمیبوڵ”، تا یارمەتی بدات بۆ بەدەركردنی 4 یاریزانەكەی بەبێ‌ ئەوەی كەرەنتینە بكرێن، یەكێتى تۆپی پێی بەرازیل و یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور ڕازیی بوون، بەڵام دەزگای تەندروستی بەرازیل، ئەو بەدەركردنەی ڕەتكردەوە و دانی پێدانەنا.

چوار یاریزانەكەی ئەرجەنتین وەك یاریزانی سەرەكی لە یارییەكەدا بەشدارییان كرد، ئەمەش وایكرد یارییەكە ڕابگرێت كە دواتر مشتومڕێكی گەورەی لێكەوتەوە.