سەردێر

ئەمریكا: قاعیدە لە ئەفغانستان سەرهەڵدەداتەوە

خەڵك
سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت ئەگەری شەڕی ناوخۆ لە ئەفغانستان لە ئارادایە و لەوانەیە دووبارە ڕێكخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە سەرهەڵبداتەوە.

ژەنەڕاڵ مارك میلی سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمریكا كە بەسەردانێك لە وڵاتی ئەڵمانیایە ڕایگەیاند، دوای هاتنە دەرەوەی سوپای ئەمریكا لە ئەفغانستان ئەگەری شەڕی ناوخۆ لە ئەفغانستان هەیە و پێدەچێت دووبارە ڕێكخراوی ئەلقاعیدە خۆیان ڕێكبخەنەوە و سەرهەڵبدەنەوە.

ژەنەڕاڵ مارك ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمریكا 17 هەزار پەنابەری ئەفغانستانی وەردەگرێت و لەئێستادا سەرقاڵی لێكۆڵینەوە و ئۆردوگایەكی 30 هەزار كەسییان بۆ پەنابەرانی ئەفغانستانی ئامادەكردووە.

سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردووە، پێدەچێت تا سێ ساڵی تر دووبارە تیرۆر لەئەفغانستان و ناوچەكە گەشە بكات.