سەردێر

داواكاری گشتی لەسەر دۆسیەی ڤیدیۆكانی “گۆڤەند” بڕیاریدا

خەڵك-

داواكاری گشتی هەرێم لەسەر دۆسیەی ڤیدیۆكانی “گۆڤەند”، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە بڕیاری پێكهێنانی لیژنەی دا.

سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ یەك شەممە 5ی ئەیلول بە سەرپەرشتی سەرۆكی داواكاری گشتی كۆبوونەوەیەك ئەنجام درا لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لایەنی پەیوەندیدار.

ڕاشیگەیاندووە، وێرای سەر كۆنەكردنی ئەو كارە نەشیاوەی دەربارەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی كە كەسێك بەناوی (گۆڤەند) بڵاویكردۆتەوە لە سۆشیال میدیا بەم دواییە، كە تەشهیرە بەو ئافرەت و پیاوانەی، كە لە گرتە ڤیدیۆكان ناویان هاتووە.

جەختیشی كردۆتەوە، بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوەی ئەم بابەتە و چەند ڕێكارێكی یاسایی دژ بەو كەسە بگرێتەبەر.