سەردێر

9 بەنداوی گەورە لە هەرێم دروست دەكرێن

خەڵك-ئارام سەردار

بەپێی ماستەر پلانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، 250 بەنداو بە بوودجەی 8 ملیار دۆلار ماستەر پلانی بۆ كراوە دروست بكرێت.

بەپێی ئاماری وەزارەتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان، 17 بەنداوی گەورە و بچووك تەواوكراون و 10 ملیار مەتر سێجا ئاو گل دەدەنەوە، 19 بەنداویش كاری لەسەر كراوە و تەواو نەكراوە، ئێستا بڕی 13 ملیار و 40 ملیۆن دینار تەرخانكراوە بۆ تەواوكردنی 12 بەنداو، كەتوانای هەیە 62 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە.

لەئێستادا وەزارەتی كشتووكاڵ بڕیاری داوە 9 بەنداوی گەورە لەهەولێر و دهۆك و سلێمانی دروست بكات بەشێوەی ppp ، لەگەڵ دروست كردنی 100 پۆند بۆ گلدانەوەی ئاو.

بەتەواوكردنی ئەو بەنداوانەی ماستەرپلانی بۆدانراوە هەرێمی كوردستان تونای 17 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە گلبداتەوە.