سەردێر

زیاتر لە 380 ملیۆن دینار بۆ ئاوی خواردنەوەی هەولێر خەرج كرا

خەڵك-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕی 380 ملیۆن دیناری بۆ پەرەپێدانی سێكتەری ئاوی خواردنەوە خەرج كرد.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوار بڵاویكردەوە، بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری ئاو و نۆژەنكردنەوەی پڕۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی زیاتر لە 380 ملیۆن دیناریدا بۆ جێبەجێكردنی 14 پڕۆژەی تایبەت بە ئاو لە شاری هەولێر.
ئاشكراشیكرد، كۆی گوژمەكە بریتییە لە (380,477,050) دینار و لەسەر ڕێژەی %17ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بە مەبەستی جێبەجێكردنی 14 پڕۆژەی ئاو لە شاری هەولێر خەرج دەكرێت.
ڕوونیشیكردەوە، ئەو بڕە پارەیە بۆ درێژكردنەوەی تۆڕەكانی ئاو و دانانی بۆری و كڕینی مەوادی پاككەرەوە و كڕین و گۆڕینی كەلوپەلی پێویست و نۆژەنكردنەوە و پەرەپێدانی پڕۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر خەرج دەكرێت، كە ئەمەش كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی خزمەتگوزاری ئاو لەو شارە دەبێت.