سەردێر

سبەینێ كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دەهێنرێت

خەڵك-

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و سبەینێ یەك شەممە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دەهێنرێت.
بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی سبەینێ یەك شەممە 5-9-2021 مووچەی سەرۆكایەتی هەرێم و پەڕلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت و كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە بۆ مانگی هەشت دەهێنرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێم هەموو 25ی مانگێك دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات و هاوكات لە دوو مانگی ڕابردودا مووچە بە بێ لێبڕین دابەش كراوە.
پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، تاكو بەغدا 200 ملیار دیناری هەرێم بنێرێت مووچە بە بێ لێبڕین دابەش دەكرێت.