سەردێر

عیراق.. زیاتر لە ٣٥٠ مین و بۆمبی چێنراو دەستیانبسەرداگیرا

خەڵك

ھێزە ئەمنییەكانی عێراق لە پارێزگای ئەنبار ی رۆژئاوای وڵاتەكە دەستیان بەسەر زیاتر لە ٣٥٠ مین و بۆمبی چێنراو و كەلوپەلی بەكارهێنراو لە تەقینەوەدا گرت.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عێراق بڵاویكردەوە، پشت بەست بە زانیاری ھەواڵگریی، ھێزە ئەمنییەكانی عیراق لە قەزای كەرمە و حەدیسە سەربە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عیراق، دەستیان بەسەر ٣٥١ مین و بۆمبی چێنراو و كەلوپەلی تەقینەوەدا گرت.

بە گوێرەی راگەیەندراوەكە، مین و بۆمب و تەقەمەنییە دەستبەسەرداگیراوەكان بریتی بووە لە: ٩٧ بۆمبی چێنراو، ١٥١ ئامرازی تەقینەوە، ٦٧ پاتری و وایەر كەلوپەلی دیكەی بەكارهێنراو لە تەقینەوە، ٢٤ پارچە فیشەكی جۆراوجۆر و ١١ مین.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە كە مین و بۆمب و تەقەمنییە دەستبەسەرداگیراوەكان پاشماوەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوون و سەرجەمیان لەلایەن تیمەكانی ئەندازەی سەربازییەوە ھەڵگیراونەتەوە و لەنێو بردراون.