سەردێر

پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

خەڵك
بەپێی پێشبینی شارەزایەكی كەشناسی، سبەینێ كاریگەری بارستە هەوای فێنك زیاتر دەبێت و پلەكانی گەرما بەرێژەی ١ تا ٢ پلەی دیكە نزمدەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ شەممە ٤-٩-٢٠٢١ لە ئەنجامی زیادبوونی كاریگەری بارستە ھەوای فێنكی ئەوروپا لەسەر ناوچەكان پلەكانی گەرما بەتێكرای ١ تا ٢ پلەی سیلیزی نزمتردەبنەوە.

ئاماژەی بەئەوەشكردووە، پلەكانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاكانی ھەرێم، سلێمانی ٣٧ پلە، ھەولێر ٣٨ پلە ، دھۆك ٣٧ پلە، ھەڵەبجە ٣٧ پلە ، كەركوك ٣٩ پلە ) لەناوچەكانی گەرمیان نزمدەبێتەوە بۆ نێوان ٤١ تا ٤٢ پلەی سیلیزی.

دەشڵێت: ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرای با مامناوەند چالاك دەبێت لەكاتەكانی نیوەرۆ بۆ ئێوارەدا بەخێرای ١٥-٢٥ كم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە.