سەردێر

عیراق، 600 عومرەكار بەرەو سعودیە بەڕێدەخرێن

خەڵك-
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق، 600 عومرەكاری تائێستا لەڕێی هێڵی ئاسمانی عیراق و لەڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەرەو شاری مەدینەی پیرۆز بەڕێخستووە، بە تێكڕای یەك گەشتە لە ڕۆژێكدا بەبێ‌ ڕوودانی هیچ كێشە و ئاستەنگێك.


بەپێی بەیاننامەیەكی دەستەی حەج و عومرەی عیراق”شێخ سامی مەسعودی سەرۆكی دستەكە سەردانی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی كردووە و كادرەكانی هێڵی ئاسمانی عیراقی بەسەركردۆتەوە و لە نزیكەوە چاوی بە بەڕێخستنی گەشتەكانی عومرە كەوتووە، لە سەردانەكەشدا داوای كردووە، كاتەكانی سەفەركردنی عومرەكاران بگۆڕدرێت و بخرێتە ڕۆژ، تا عومرەكاران پشووی وەربگرن، بە تایبەت بەساڵاچووەكان و ئاسانكاریی بۆیان تا بگەنە خاكی پیرۆز”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”مەسعودی جەختی لەسەر گرنگی هەوڵەكان كردۆتەوە لەنێوان دەستەی حەج و عومرە و دەسەڵاتی فڕۆكەوانی و چڕكردنەوەی هەماهەنگییەكان، لەپێناو پێشكەشكردنی باشترین خزمەت بە عومرەكاران”.