سەردێر

هەفتەی داهاتوودا بنكەی پێكوتەی كۆرۆنا تایبەت بە مامۆستان دەكرێتەوە

خەڵك
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتوودا بنكەی پێكوتەی كۆرۆنا تایبەت بە مامۆستان دەكرێتەوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە هەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ڕێگای كردنەوەی چوار بنكەوە پێكوتەی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ مامۆستایان دابین دەكات.

كردنەوەی ئەو چوار بنكەیەش بەشێوەیەك دەبێت دوو بنكەیان بۆ مامۆستایانی پەروەردەی ڕۆژ ئاوا و دوو بنكەی دیكەشیان بۆ مامۆستایانی پەروەردەی ڕۆژ هەڵات دەبێت.