سەردێر

وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەك ڕێنمایی نوێی سەبارەت بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بڵاوكردەوە

خەڵك
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ڕێنمایی ژمارە (٧)ی سەبارەت بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ سكیل بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل دوو مۆدێلی كۆن تر لە مۆدێلی ساڵ ڕێگە پێدراوە تا (١١/١ ) ھەموو ساڵێك هاوردە بكرێت.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ڕێنمایی ژمارە (٧)ی سەبارەت بە ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل بڵاودەكاتەوە تێیدا هاتووە، ئۆتۆمبێلی سفر كیلۆمەتر ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە، كە ١٠٠ كیلۆمەتر زیاتر نەڕۆشتون، ئۆتۆمبێلی بەكار ھاتوو ئەو ئۆتۆمبێلانەن كە لە ١٠٠ كیلۆمەتر زیاتر ڕۆشتوون .
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ڕێگە دەدرێت بە هاوردەكردنی ماتۆڕسكیل لە قەبارەی ١٢٥س س كەمتر نەبێت لە جۆری دوو تایی و پێویستە لە خاڵە سنورییەكانەوە بە شێوەیەكی فەرمی تۆمار كرابێت و لە پشكنینی كوالیتی دەربچێت و مەنەفێستی لەگەڵدا بێت و سفر كیلۆمەتر بێت و دوو مۆدێل كەمتر نەبێت لە مۆدێلی ساڵ.

ڕێنماییەكانی هاوردەی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ سكیل :
ئۆتۆمبێل دەبێ ٢٠٠ كیلۆمەتر زیاتر نەڕۆشتبێت كاتێك دەگاتە خاڵە سنوریەكان .
ئۆتۆمبێل دەبێ لانی كەم دوو ئێرباگی ھەبێت و سیستەمی ABS بێت ،
ئۆتۆمبێلی كلاسیك دەبێ ٤٠ ساڵ بەسەر دورستكردنیدا تێپەڕ بوبێت ،
ئۆتۆمبێلی درع تەنھا لە دەسەڵاتی وەزیری ناخۆدایە .
ئۆتۆمبێلی تاكسی ھاوردە دەكرێت بەمەرجێك ئۆتۆمبێلكی تاكسی لە جیاتی ھەڵوەشێنرێتەوە یان ئۆتۆمبێلكی تاكسی بكرێت بە تایبەت .
ئۆتۆمبێلی بەكارھاتوو :
پێویستە گشت ئێرباگەكانی ئیش بكات ، واتە ڕێگە پێدراوە ئەگەر ئێرباگەكەی پێشتر تەقیبێت و سیستەم كرابێتەوە .
ژێر ئاو كەووتو یان بڕاوە نەبێت
شاصی بڕاوە یان لەحیم نەبێت .
دەرگاكانی تۆكمەبێت و بانی (سەقف )بڕاوە یان لەحیم نەبێت
— ڕێگە دەدرێت بە ھاوردەكردنی ماتۆڕسكیل لە قەبارەی ١٢٥س س كەمتر نەبێت لە جۆری دوو تایی و پێویستە لە خاڵە سنوریەكانەوە بە شێوەیەكی فەرمی تۆمار كرابێت و لە پشكنینی كوالیتی دەربچێت و مەنەفێستی لەگەڵدا بێت و سفر كیلۆمەتر بێت و دوو مۆدێل كەمتر نەبێت لە مۆدێلی ساڵ.
پێوسیتە لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا تۆمار بكرێت بەناوی كەسی یان كۆمپانیا و پێوسیتە ئەو كەسەی بەكاری دەھێنێ خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕسكیل بێت و ئەگەر بۆ كاری دلیڤەری بوو یان كۆمپانیا بوو پێوسیتە لۆگۆی كۆمپانیای پێوە بێت .
ھەر پێشانگایەك ماتۆڕسكیلی بێ مەنەفێست بفرۆشێت لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتەوە دادەخرێت و دەست بەسەر ماتۆڕسكیل لەكاندا دەگیرێت و توشی سزای دارایی دەبێت .
ئەو شوێنانەی ماتۆڕ سكیل چاك دەكەنەوە نابێ ماتۆڕی بێ مەنەفێست و تۆمار نەكراو چاك بكەنەوە بە پێچەوانەوە لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتەوە بە بڕی ٥٠٠ ھەزار سزا دەدرێت ،
ماتۆڕ سكیلی ٤ تایی بە ژمارەی كشتوكاڵی تۆمار دەكرێت بەمەرجێك بە پێی ئەم ڕێنماییە ھاوردەكرابێت و ڕێگە نادرێت لە سەر شەقامەكان ھاتووچۆ بكەن بە پێچەوانەوە بڕی ٥٠٠ ھەزار سزا دەدرێن .