سەردێر

وەزارەتی ناوخۆ؛دەست بەسەر برێكی زۆر چەكدا گیراوە بەقاچاخ هاوردەی هەرێم كراوە

خەڵك
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، لەپروسەیەكی هاوبەشی نێوان ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و هێزەكانی پۆلیسی هەولێر، توانرا دەست بە سەر ٦٢٨ پارچە چەكی دەمانچەدا بگیریت.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە پاش بە دواداچوونێكی ورد وبەردەوام لەرۆژی چوارشەممە ١-٩-٢٠٢١ توانرا دەست بەسەر ٦٢٨ پارچە چەكی دەمانچە (كە ناسراون بە دەبانجەی توركی) بگیریت، كە بە شێوەیەكی نایاسایی داخڵ بە هەرێم كوردستان كرا بوون.

ڕاگەیێندراوێك لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان
لە پروسەیەكی هاوبەشی نێوان ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان وهێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، پاش بە دواداچوونێكی ورد وبەردەوام لە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١-٩-٢٠٢١ توانرا دەست بە سەر ٦٢٨ پارچە چەكی دەبانچە (كە ناسراون بە دەبانجەی توركی) بگیریت كە بە شێوەیەكی نایاسایی داخڵ بە هەرێمئ كوردستان كرا بوون. ئەو گروپەی كە بەم كارە هەستاوە بە بڕیاری بەڕێز دادوەر گیراون و دەدرێنە دادگای تایبەتمەند بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان.
وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی لە گەڵ دەزگا ئەمنیەكانی تری هەرێم بەردەوامە لە بەدواداچوون وكاركردن بۆ نەهێشتنی دیاردەی چەكی قاچاغ ونایاسایی وبە سزا گەیاندنی ئەو كەس وگرۆپانەی كە بەم كارانە هەڵدەستن.
وەزارەتی ناوخۆی
حكومەتی هەرێمێ كوردستان

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیەھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە