سەردێر

عیراق وادەی كۆتایی هاتنی قەرزەكانی كوێت ڕاگەیاند

خەڵك
راوێژكارێكی دارایی سەرۆكوەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ساڵی داهاتوودا كۆتایی بە سەرجەم پابەندبوونەكان بە قەرەبووی جەنگی عێراق كوێت دێت و دەشڵێت،”وڵاتەكەی لەماوەی رابردوودا بڕی 3%ی نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی بۆ قەرەبووكردنەوەی جەنگی كوێت دانابوو”.
مەزهەر محەمەد ، راوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەكەی لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا بڕی 3%ی نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی بۆ قەرەبووكردنەوەی جەنگی كوێت دانابوو.

راوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە لێدوانەكەیدا ئاشكراشیكردووە، كە ساڵی داهاتوو كۆتایی بە سەرجەم پابەندبوونەكان بە قەرەبووی جەنگی عێراق كوێت دێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ساڵی 1991 لێژنەیەكی نێودەوڵەتی بۆ قەرەبووەكان دامەزراوە، بۆ ئەمەش عێراقی پابەند كردووە بە پێدانی 52. 4 ملیار دۆلار وەك قەرەبوو بۆ تاك و كۆمپانیا و رێكخراوە حكومییەكان .