سەردێر

حكومەتی هەرێم: بڕێكی زیاتری كارەبامان بۆ عیراق هەناردە كردووە

 

دەستەی ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانانی حكمەتی هەرێمی كوردستان، داتای هەناردەی كارەبا لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ عیراق بڵاودەكاتەوە و بەپێی داتاكەش، هەناردەی كارەبای هەرێم بۆ عیراق، لە حەوت مانگی ئەمساڵدا پێنج هێندە زیادكردووە.

بەپێی ئامارێك كە لەلایەن دەستەی ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانانەوە بڵاوكرایەوە” لەمانگی یەكی ئەمساڵدا هەرێم (124) مێگاوات كارەبای هەناردەی عیراق كردووە و لەمانگی شەشدا برەكە گەیشتووەتە 716 مێگاوات و لە مانگی حەوتدا بۆتە (659) مێگاوات”.

ئامارەكە ئاماژە بە ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا و پێدانی كارەبا بە هاوڵاتییان دەكات كە لەو ماوەیەدا بەرز و نزمی بەخۆوە بینیوە.