سەردێر

وەرزێكی نوێی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكات

خەڵك
ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی ژمارە یەكی ئاسایی خولی پایزە ئەنجامدەدات و خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك دەكرێت.

بڕیارە  ئەمڕۆ چوارشەممە 1-9-2021، پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی ژمارە 1ـی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم لە ‌خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی خۆی، ساز بكات.

بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە:

یەكەم/

یەك دەقیقە بێدەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی شەهیدانی كوردستان و عێراق، لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.

دووەم/

كردنەوەی خولی پایزەی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان.

سێیەم/

وتەی سەرۆكی پەرلەمان بە بۆنەی كردنەوەی خولی پایزەی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.

چوارەم/

وتەی سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بە بۆنەی كردنەوەی خولی پایزەی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.

پێنجەم/

خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

شەشەم/

خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەم پرۆژە و پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە:

1/ پێشنیازەیاسای (هەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١١).

2/ پرۆژەیاسای (نیشان و میدالیا لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

3/ پرۆژەیاسای (هەمواری دووەمی یاسای یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی، ژمارە (١٤)ی ساڵی ١٩٩٣ لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

4/ پرۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ژمارە (١٠)ی ساڵی ٢٠١٠ لە هەرێمی كوردستان-عێراق).