سەردێر

ئاری جەلال: توركیا ٦٠ كۆچبەری كوردی ڕادەستی بەرەی نوسڕە كرد لە سوریا

خەڵك

سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، توركیا نزیكەی ٦٠ كۆچبەری كوردی ڕادەستی ھێزەكانی بەرەی نوسڕە لە سوریا كردووە.
ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزیكەی ٦٠ كۆچبەری ھەرێمی كوردستان كە خەڵكی سلێمانی و ڕانیە و قەڵادزێن لە شاری ئیزمیر لە توركیا دەستگیركران، لەبەرئەوەی ئەو كۆچبەرانە خۆیان بە خەڵكی سوریا ناساندووە، لەلایەن توركیاوە ڕادەستی ھێزەكانی بەرەی نوسڕە لە عەزاز كراون.

سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران وتیشی، نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت لەو پرسە ئاگادار كراوەتەوە، لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان، ئەو كۆچبەران بۆ ھەرێمی كوردستان بگەڕێنرێنەوە.