سەردێر

وەزارەتی تەندروستی: عیراق گەیشتە كۆتایی تەوژمی سێیەمی كۆرۆنا

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی، گەیشتنی عیراق بە كۆتایی تەوژمی سێیەمی پەتای كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی لە دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە ڕایگەیاند”بریكاریی وەزارەتی تەندروستی پێی ڕاگەیاندوون كە عیراق گەیشتۆتە كۆتایی تەوژمی سێیەمی كۆرۆنا، داواشی لە دامەزراوە حكومییەكان كردووە، داواكاریی پێشكەش بكەن، بۆ كردنەوەی شوێنی پێدانی ڤاكسین بە فەرمانبەرانیان”.

بە وتەی حەسەن نازم”پرۆسەكانی پێدانی ڤاكسین لە بەرزبوونەوەیەكی گەورەدان و كلینكی بچوك لە دامەزراوە حكومییەكاندا كراوەتەوە بۆ پێدانی ڤاكسین بە فەرمانبەران”.

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەڵێت”وەزارەتی تەندروستی پلانی هەیە بۆ بەڕێوەبردنی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن، لەپێناو خۆلادان لە زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتاكە”.