سەردێر

بەوێنە، داعش لە پارێزگای كەركوك هێرشی كردە سەر هاووڵاتیان

خەڵك-
دانیشتوانی ناحیەی تازەی سەر بە پارێزگای كەركوك، بەرپەرچی هێرشێكی چەكدارانی ڕێكخراوی داعش دەدەنەوە، بەبێ‌ ئەوەی لە هێرشەكەدا قوربانی لێبكەوێتەوە.

بەپێی چەند وێنەیەك كە لەلایەن ماڵپەڕی (ناس)ی عیراقیەوە بڵاوكرایەوە”لە كاتژمێر دووی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، چەكدارانی ڕێكخراوی داعش هێرشیان كردە سەر گوندی (دكشمان)ی گەورەی سەر بە ناحیەی تازەی سەر بە قەزای داقوق و دانیشتوانی گوندەكەش بەرپەرچی چەكدارانی داعشیان دایەوە”.

بە گوێرەی هەواڵ، چەكدارانی داعش ماڵی یەكێك لە هاووڵاتیانی گوندەكەیان سوتاندووە، وێڕای سوتاندنی 3 ئۆتۆمبێلی مەدەنییەكان و سوتاندنی ژمارەیەك تراكتۆر، بەڵام لە هێرشەكەدا خۆشبەختانە هیچ قوربانییەكی لێنەكەوتەوە.