سەردێر

شەقامێكی سەرەكی سلێمانی بەربەست دەكرێت

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كاركردن شەقامێكی سەرەكی سلێمانی بەربەست دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە، بەهۆی كاركردنی تیمەكانی شارەوانی سلێمانیی لەشەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود، ئاڕاستەی هاتن لە سەنتەری بۆڵینگەوە تاوەكو بەنزینخانەی بینایی، شەقامە سەرەكییەكە تاوەكو كاتژمێر 5ی سەرلەئێوارە بەربەستكراوە‌.
ئاشكراشیكرد، شۆفێران دەتوانن شەقامی خزمەتگوزاری بەكاربهێنن.