سەردێر

وەزیری بەرگری عیراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی بۆردومانەكانی توركیاوە ئاشكرا دەكات

هێرشەكان بە پێشێلكاریی دانانێت

خەڵك-

جومعە عیناد، وەزیری بەرگری عیراق باس لە بۆردومانەكانی توركیا و دۆسێی دەستوەردانی توركیا دەكات لە عیراق و دەڵێت”پێشێلكاریی سەروەریی خاكی عیراق نییە”.

عیناد لە میانی بەشداریی لە دیداریی ڕافیدەین بۆ دیالۆگ ڕایگەیاند”دەستوەردانی توركیا بیانووی هەیە، دەستوەردانە نەك پێشێلكاریی”، هۆكاریی ئەو پێشێلكاریانەشی بۆ بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان لەسەر سنورە هاوبەشەكانی نێوان عیراق و توركیا گێڕایەوە.

بەوتەی وەزیری بەرگری عیراق”ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا بەبێ‌ هەماهەنگی دەكرێن، وێڕای بوونی ڕێكەوتن لەگەڵیان لەسەر پێكهێنانی ژووری عەمەلیاتی هاوبەش، بۆ هێرشكردنە سەر پارتی كرێكارانی كوردستان، لەئێستاشدا هەماهەنگییەكی سنوردار هەیە و هەماهەنگییەكان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان هەمەلایەنە نیین”.

عیناد دەڵێت”پرسیارم لە باڵیۆزی پێشووی توركیا كرد، ئایا ڕازیی دەبن دەستوەربدەینە نێو توركیا بۆ لیدانی داعش لەنێو خاكی توركیا، ئەو نەیتوانی وەڵامم بداتەوە”، ڕەتیشیكردەوە بۆردومانەكانی توركیا پێشێلكاریی سەوروەریی وڵات بن.