سەردێر

عەدنان درجال پەیامێك بۆ هەڵبژاردەی عیراق دەنێرێت

خەڵك-
عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق، نامەیەك بۆ نێردەی هەڵبژاردەی عیراق دەنێرێت كە بەغداى بەرەو كۆریای باشوور بەجێهێشت و لە نامەكەدا درجال دەڵێت:”ئێوە جێگەی متمانەی جەماوەرن بۆ هێنانەدی خۆشی و شادی چاوەڕوانكراو لە سیئۆل”، ئەشتێرەكانی هەڵبژاردەكەشی هاندا، تا ئەوپەڕی تواناكانیان بخەنەگەڕ لەپێناو دڵخۆشكردنی گەل و ئەو جەماوەرە گەورەیەی لە پشتیانە.

نێردەی هەڵبژاردەی عیراق، لە بەغداوە بەرەو كۆریای باشوور بەڕێكەوت، بۆ ئەنجامدانی یاریی یەكەم لەگەڵ هەڵبژاردەی كۆریای باشوور لە پێنج شەممەی داهاتوو، لە چوارچێوەی هەردوو پاڵاوتنی مۆندیالی دەوحە و جامی ئاسیا.

درجال لە پەیامەكەیدا دەڵێت:”جەماوەرەكەمان تەواوی متمانەی بە هەموو ئەستێرەكانی هەڵبژاردەی نیشتمانی هەیە و دەزانێت كە ئەوان لە ئاستی بەرپرسیارێتیدان لە یارییە گەورەكاندا، ئەو ورە بەرزەی هەڵبژاردەی نیشتمانی هەیەتی لەگەڵ ڕەوشی ئامادەكارییەكی شیاو و پشتیوانی بەهێزی جەماوەری وەرزشی و میدیای وەرزشی، خاڵی بەهێزن و لە بەرژەوەندی ئەواندایە بۆ دەستەبەركردنی ئەنجامێكی پڕشكۆ”.