سەردێر

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم گەشتكردنی بۆ وڵاتێك مەرجداركرد

خەڵك
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان گەشتكردنەوەی هاووڵاتیانی عێراقی بۆ هیندستان بە مەرج ئاسایی كردەوە و لەكاتی گەڕانەوەیان لەسەر ئەركی خۆیان بۆ ماوەی 14 ڕۆژ كەرەنتینە بكرێن.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە نوسراوێكدا ، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە بڕیاریدا بە ڕێگەدان بە گەشتكردنەوەی هاووڵاتیانی عێراقی لە دەروازە سنورییەكانی هەرێم بۆ وڵاتی هیندستان بە مەرجێك لەكاتی گەڕانەوەیان پشكنینی (PCR) بكەن.

هەر لە نوسراوەكەدا مەرجی ئەوەش دانراوە، كە هاووڵاتیان لەكاتی گەڕانەوەیان لە وڵاتە پێویستە لەسەر ئەركی خۆیان بۆ ماوەی 14 ڕۆژ كەرەنتینە بكرێن و بڕیارەكەش لە سبەی سێ شەممە 31ی ئابی 2021 ەوە جێ بەجێ‌ دەكرێت .

No photo description available.