سەردێر

فەڕەنسا و بەریتانیا ناوچەی ئارام لە كابووڵ دروست دەكەن

خەڵك

لە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا ئەمڕۆ دوو شەممە بەریتانیا و فەڕەنسا پڕۆژە بڕیارێك پێشكەش دەكەن بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لە كابووڵ لە ژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئەو كەسانەی خوازیاری چوونەدەرەوەن لە ئەفغانستان.

ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا رایگەیاند فەڕەنسا و بەریتانیا پرۆژەیەك یاسایەك پێشكەش دەكەن لە ئەنجومەنی ئاسایش لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا تایبەت بە رەوشی ئەفغانستان.

بە گوتەی چاودێری پێشووی نێودەوڵەتی نەتەوە یەكگرتووەكان كەمال زگوڵ، ئەم پرۆژەیەی فەڕەنسا و بەریتانیا بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارامە لە كۆتایی ئەم مانگە دوای كشانەوەی ئەمریكا، ئەمەش وەك رێڕەوێكی مرۆیی بۆ دەرچوونی ئەوانەی خوازیاری چوونە دەرەوەن و پاراستنیان لە هێرشەكانی تێرۆریستانی داعش.

بەپێی پرۆژەكە دەكرێت فڕۆكەخانە مەدەنییەكان، یان گۆڕەپانی فەرمانگەكان بەكاربهێندرێت بۆ كۆكردنەوەی ئەو كەسانەی چاوەڕێی دەرچوونن لە ئەفغانستان.