سەردێر

بەبەهای نزیكەی 5 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنووری باشماخ ئەنجامدراوە

خەڵك-

پارێزگاری سنە ڕایدەگەیەنێت، لە پێنج مانگی ڕابردوودا، بەپێی ئاماری گومرگ لە سنووری باشماخ ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە بڕی 4 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار ئەنجام دراوە.

بەهمەن مورادنیا پارێزگاری سنە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی بەرپرسانی بواری ئابووری و دارایی لە پارێزگای سنە ڕایگەیاند، دۆخی پارێزگا بەراورد بە پارێزگاكانی دیكە لە بواری ژێرخانەوە لاوازە، بەڵام سەرەڕای هەموو كێشەكان توانیومانە چەندین كاری باش و بەرچاو ئەنجام بدەین.

وتیشی”لە پێنج مانگی پێشوودا و بەپێی ئاماری گومرگ 4 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی سنووری لە سنووری باشماخەوە ئەنجام دراوە كە لە 7 مانگی داهاتوو ئەو ژمارەیە زۆر زیاتر دەبێت”.