سەردێر

عیراق بە نیازە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لە توركیا بكرێت

خەڵك

عیراق بە نیازە چەندین كەرەستی سەربازی لە توركیا بكرێت، لەوانە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و هێلیكۆپتەر، بۆ ئەنجامدانی ئەو گرێبەستەش چاوەڕوانی پێشكەش كردنی دەرخستەیە لە لایەن ئەنقەرەوە.
جومعە عیناد وەزیری بەرگری عیراق ڕایگەیاند، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی جۆری “بەیرەقدار”ی توركیا زۆر ورد و پێشكەوتوون، لەچەندین وڵاتی وەك سوریا و ئازەربایجان و لیبیا سەركەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە.

وەزیری بەرگری عیراق وتیشی، ” داوامان لە توركیا كردووە كە چەند پێشنیار و دەرخستەیەكمان تایبەت بە فڕۆكەی جۆری (بەیرەقدار تی بی 2) لەگەڵ هێلیكۆپتەری جۆری (ئاتاك 1) و سیستمی دژە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ بخاتەڕوو”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە ماوەی ڕابردوودا وەزیری بەرگریی عیراق بەشداری لە پێشانگایەكی سەربازی لە ئەستەنبوڵ كردبوو.