سەردێر

ماكرۆن گەیشتە لای بارزانی

خەڵك-
سەرۆكی فەڕەنسا دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم گەیشتە لای سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە 29ی ئاب، ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا گەیشتە لای مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و لە ئێستادا لە كۆبوونەوەدان.

بڕیارە بارزانی دیارییەك پێشكەش ماكرۆن بكات، كە بریتییە لەدواین كتێبی نووسراوی بارزانی بەناوی “بۆ مێژوو” كە بەم دواییانە بۆ سەر زمانی فەڕەنسی وەرگێڕدراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا، ماكرۆن شەوی ڕابردوو گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە پێشوازی لێ‌ كراو و ئەمڕۆش چووە موسڵ و دوای گەڕانەوەشی بۆ هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەڕلەمان و مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە.

May be an image of 2 people and people standing

May be an image of 3 people and people standing