سەردێر

ماكرۆن لەگەڵ سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و بارزانی كۆدەبێتەوە

خەڵك-
دوای سەردانەكەی بۆ شاری موسڵ، سەرۆكی فەڕەنسا گەڕایەوە هەرێمی كوردستان و لە هەولێر لەگەڵ هەر سێ‌ سەرۆكایەتی هەرێم (نێچیرڤان بارزانی و ڕێواز فایەق و مەسرور بارزانی) كۆدەبێتەوە و دواتر دەچێتە لای مەسعود بارزانی.

شەوی ڕابردوو، ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا دوای بەشداری كردنی لە كۆنگەرەكەی بەغدا گەیشتە هەرێمی كوردستان و لە هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران و بەپرسانی حكومییەوە پێشوازی لێكرا و ئەمڕۆش چووە شاری موسڵ و مزگەوتی نوری و كڵێسەی دێرینی شارەكەی بەسەركردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری (خەڵك) لە هەولێر، دوای كۆتایی هاتنی سەردانەكەی بۆ موسڵ، ماكرۆن گەڕاوەتەوە هەولێر و بەلایەن هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە ماكرۆن سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بكات و لەلایەن بارزانی-یەوە دیارییەكی پێشكەش بكرێت، كە بریتییە لەدواین كتێبی نووسراوی بارزانی بەناوی “بۆ مێژوو” كە بەم دواییانە بۆ سەر زمانی فەڕەنسی وەرگێڕدراوە.

کوردیپێدیا - بۆ مێژوو

May be an image of 2 people, people standing and suit