سەردێر

كۆمسیۆن ناوی دامەزراوانی سەر سندوقی دەنگدانی بڵاوكردەوە

خەڵك-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ناوی ئەو كەسانەی بڵاو كردەوە، كە لە ناوی خۆیان تۆماركردووە و فۆڕمیان پڕكردۆتەوە بۆ بوون بە كارمەند بۆ سەر سندوقی دەنگدان.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ڕاگەیانراوێكدا ئەنجامی تیروپشكی بۆ ناوی ئەو كەسانە ئاشكراكرد، كە فۆڕمیان پڕكردۆتەوە بۆ بوون بە كارمەندی كۆمسیۆن لەڕۆژی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “داوا لەو كەسانە دەكەین كە داواكارییان پێشكەش كردووە بۆ كاركردن وەكو كارمەندی ڕۆژی دەنگدان (بۆ ماوەی یەك ڕۆژ)، ئەم لینكەی خوارەوە بكەنەوە بۆ زانینی ئەو كەسانەی لە تیروپشكی ئەلیكترۆنیدا ناویان دەرچووە”.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە بەم نزیكانە كۆمسیۆن خوولی ڕاهێنان بۆ ئەو كارمەندانە بكاتەوە تاوەكو وەكو كارمەندی كۆمسیۆن لە هەڵبژاردنی 10-10-2021 دەستبەكاربن.

لینكی دۆزینەوەی ناوەكان بۆ سەرجەم پارێزگاكان

لیستی ناوەكانی پارێزگای سلێمانی

لیستی ناوەكانی پارێزگای هەولێر

لیستی ناوەكانی پارێزگای دهۆك