سەردێر

نوێترین زانیاری لەسەر تووشبووانی كۆرۆنا

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 216 ملیۆن و 789 هەزار و 213 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 12ی ئەمڕۆ یە شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 216 ملیۆن و 789 هەزار و 213 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 4 ملیۆن و 508 هەزار و 379 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 193 ملیۆن و 721 هەزار و 846 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 39 ملیۆن و 617 هەزار و 417 كەس و 654 هەزار و 381 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2019 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.