سەردێر

جارێكی تر توركیا دارستانەكانی عەفرین دەبڕێتەوە

خەڵك

توركیا زیاتر لە ٢ ھەزار داری تری لە عەفرین بڕییەوە و لە ڕۆژی داگیركردنی ئەو كانتۆنەوە تا ئێستاش توركیا ٣٢٧ ھەزار داری بڕیوەتەوە و ١٧ ھەزاری تریشی سووتاندووە.
میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویان كردەوە، لە ھەنگاوێكی تری وشككردنی سەرچاوەی داھات و تێكدرانی ژینگەی عەفرین، توركیا و گرووپە چەكدارەكانی سوریای سەر بە ئەو وڵاتە، زیاتر لە ٢ ھەزار داری تریان لە نێوان ناوچەی شیێ و جندرێس بڕییەوە و بە مەبەستی فرۆشتن ڕەوانەی توركیایان كردووە.

ئاماژەشیان بۆ ئەوەكرد، لە ڕۆژی داگیركردنی كانتۆنی عەفرینەوە تا ئێستا توركیا زیاتر لە ٣٢٧ ھەزار داریان بڕیوەتەوە و ١٧ ھەزار داری تریشی سووتاندووە.