سەردێر

نێچیرڤان بارزانی؛ پێشوازی لە لوتكەی بەغدا دەكەین

خەڵك
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، پێشوازی لە لوتكەی بەغدا دەكەین و هەوڵی سەرۆكوەزیران گرنگ دەنرخێنین و هیوارین لووتكەكە رۆڵی پێشڕەوی بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە و ماف و داخوازییەكانی پێكهاتەكانی عێراق بهێنێتەدی.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتەری خۆی پەیامێكی لەبارەی بەڕێوەچوونی لووتكەی بەغدا بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە، پێشوازی لەلوتكەی بەغدا دەكەین و هەوڵی سەرۆكوەزیران گرنگ دەنرخێنین هیوامان وایە ئەنجامی لوتكەكە خزمەتی سەقامگیریی عێراق بكات.

ڕاشیگەیاندووە، ئومێدەوارین لوتكەكە رۆڵی پێشڕەوی بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە و ماف و داخوازییەكانی پێكهاتەكانی عێراق بهێنێتەدی.

ئەمە لەكاتێكدایە ، لووتكەی بەغدا بۆ هاوكاری و هاوبەشی لە دوای ساڵی 2003ـەوە فراوانترین كۆبوونەوەی سەرۆك و وەزیرانی دەرەوەی نۆ وڵاتە لە عێراق، ئامانجی كۆبوونەوەكە ئەوەیە كە عێراق رۆڵی نێوەندگیری لە كێشە و ململانێكانی ناوچەكە ببینێت و ئەمڕۆ شەممەش لووتكەكە لە بەغدا بەڕێوەچوو.