سەردێر

ماكرۆن لە بەغدایە

خەڵك-
سەرۆك كۆماری فەڕەنسا گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و بڕیارە سەردانی هەرێمی كوردستانیش بكات.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە 28ی ئاب، ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆك كۆماری فەڕەنسا بە سەردانێك گەیشتە عێراق و بڕیارە بەشداری (كۆنگرەی بەغدا بۆ هەماهەنگی و هاوبەشی)ی بكات.

ماكرۆن لە فڕۆكەخانەی بەغدا لەلایەن مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران پێشوازی لێكرا و پێكەوە كۆبوونەوە و بڕیارە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەش ئەنجام بدەن.

هاوكات، بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە ماكرۆن سبەینێ‌ یەك شەممە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ سەرۆكی هەرێم لە هەولێری پایتەخت كۆببێتەوە.

May be an image of 2 people, people standing and suit