سەردێر

زاخۆ.. گەنجێك بە خنكاوی دۆزرایەوە

خەڵك

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، گەنجێكی تەمەن 17 ساڵان لە ڕووباری خابوور لە سنووری شارۆچكەی زاخۆ بە‌ خنكاوی دۆزرایەوە.
بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆك ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 27-08-2021 گەنجێك بە ‌ناوی (ع. م .ع) كە خەڵكی موسڵە لە نزیك گوندی دوولای سەر بە ‌شارۆچكەی ڕزگاری لە سنووری شارۆچكەی زاخۆ خنكاوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆك ئەوەش دەخاتەڕوو، “ئەمڕۆ كاتژمێر 5:50ـی ئێوارە پەیوەندی بە تیمەكانی فریاكەوتن كراوە بۆ ڕزگاربوونی گەنجەكە‌، دواتر توانیمان كاتژمێر 6:30 تەرمەكە لەئاو دەبێنین.”

جێی ئاماژەیە، بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆك لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 14 كەس لە سنووری پارێزگاكە خنكاون.