سەردێر

نرخی نەوت بەرز بووەوە

خەڵك-

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ هەینی، 27-8-2021، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 72 دۆلار و 33 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 68 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.